بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ میدیای پارتی ڕایگەیاند: "بەم رێككەوتنە هیچ ئیلتیزامێك لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان نەماوەو هەموویمان جێبەجێكردووە".
د. ئومێد سەباح ڕاشیگەیاند، "دەستبەجێ لە سبەینێوە دەست بەناردنی تەمویلی هەرێم دەكرێت و لە هەفتەی داهاتووشەو دەستبەدابەشكردنی موچە دەكرێت، بڕیار دراوە كۆی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت، بەڵام جەختمان لەوە كردووەتەوە ئەولەویەتمان موچەیە".
وتیشی :"رۆژی دووشەممە كۆبوونەوەیەكمان دەبێت لەسەر یاسای نەوت و گاز لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق هەوڵ ئەدەین رۆژی دووشەممە لەسەر بنەما گشتییەكان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق رێكبكەوین".
Your Comment